تورکیا پەکەکە لە تەقینەوەکەی ئامەد بە بەرپرس دەزانێت

میدیاکانی نزیک حکومەتی ئاک پارتی پەکەکە بەدانەری ئەو بۆمبە دادەنێن کە لەناوەی کولپی سەر بە ئامەد بە پاسێکی کرێکارانی داردا تەقیەوەو ٤ کەسی کووشت و ١٣ی بریندارکرد.  

ئاژانسی ئاندۆڵی نزیک حکومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەزاری پارێزگاری ئامەدەوە رایگەیاند " لەئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی پەکەکە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ھاووڵاتی کە بۆ کۆکردنەوەی دار چوونەتە دارستان، چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و ١٣ی دیکەش برینداربوون".

بەپێی راگەیەنراوەکە "کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لەدەوروبەری شارۆچکەی کوڵپ، بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ھاووڵاتیدا تەقیوەتەوە".

تا ئێستا پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.



PM:10:55:12/09/2019