ئیسرائیل و ڕوسیا لەسەر پرسی سەربازی سوریا دەگەنە ڕێککەوتن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌باره‌ی پرسی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌سه‌ر پرسی سووریا له‌نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ له شاری سوچی له رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لاڤرۆڤ وتی: له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ جه‌ختم له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی سووریا كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سووریا بۆ ژیانی ئاشتیانه كرده‌وه و وتیشی: له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ باسی دهرنهجامه نه‌رێنییه‌كانی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی دیمه‌شقم كرد و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئیسرائیلییهكانمان گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ناتانیاهۆش به‌رامبه‌ر به‌و پرسه، لاڤرۆڤ هیچ زانیاریێكی ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، كه جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌باری پرسی سووریا كردووه‌ته‌وه.
AM:08:43:13/09/2019