"بڕیارە مامۆستایانی گرێبەست لە ساڵی داهاتودا دابمەزرێن"
سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ماموستایان یاداشتێكی هه‌شت خاڵیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری دارایی‌ش به‌لێنی داوه كاری له‌سه‌ر بكات یەکێک لە خاڵەکانیش دامه‌زراندنی ماموستایانی گرێبه‌ستە كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو دابمه‌زرێن.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان راگەیاندووە وه‌ك یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان یاداشتێكی هه‌شت خاڵیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری ماموستایان بكرێت، له‌وانه دامه‌زراندنی ماموستایانی گرێبه‌ست و خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و دابینكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و خه‌رجكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه وچه‌ند خاڵێكی دیكه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه كار له‌سه‌ر یاداشتی ئێمه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئه‌و خاڵانه‌ی پێشكه‌شمان كردووه جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی دووپاتی دەکاتەوە، له ئێستادا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتووگۆدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و هه‌ركاتێك بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده‌كرا بۆ ساڵی داهاتوو، یه‌كێك له خاڵه‌كانی دامه‌زراندنی ماموستایانی گرێبه‌ست ده‌بێت.
AM:11:59:13/09/2019