مەزلوم کۆبانێ: ئەمریکا ڕۆڵی ناوبژیوانێک دەگێڕێت لە نێوان كوردەكان و توركیا

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریكا دەیەوێت نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیایە بڕەوێنێتەوە و ڕۆڵی ناوبژیوانێک دەگێڕێت لە نێوان كوردەكان و دەوڵەتی توركیا.

مەزڵوم كۆبانی بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە، ئەمەریكا بۆ هێوركردنەوەی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆڵی ناوبژیوانێک دەگێڕێت لە نێوان كوردەكان و دەوڵەتی توركیا.

دەشڵێت "ئێمە دەزانین ئەمەریكا بە دوای سڕینەوەی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیایە، لەبەرئەوە ئێمەش لە بەرامبەردا خوازیاری هاوئاهەنگین كە ئەو پرسە بە قازانجی هەموو لایەك كۆتایی پێبێت".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، هێزەكانی سوریای دیموكرات 5 تاكو 14 كیلۆمەتر لە هێڵی سنووریی توركیا لەگەڵ سوریا بەرەودوا پاشەكشەیان كردووە، هەروەها ئەو هێزانە چەكە قورسەكانیان 20 كیلۆمەتر لە سنووری توركیا دوورخستووەتەوە بۆ ئەوەی وەك هەڕەشە وێنا نەكرێن.

PM:01:30:13/09/2019