لەکاتی زیارەتکردنی ئیمام حسێن ژمارەیەک هاوڵاتی لەهۆش خۆیان چون

لەكاتی زیارەتكردنی مەزاری ئیمام حسێن لە كەربەلا، ژمارەیەك ژن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لەهۆشخۆیان چون.

میدیاکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بلاویانكردەوە، لەكاتی سەردانیكردنی مەزاری ئیمام حسێن لە كەربەلا، ژمارەیەك ژن بەهۆی بەزری پلەكانی گەرماوە لەهۆشخۆیان چون، بەڵام لەوبارەیەوە هیچ زانیاریەكی دیكەیان نەخستوەتەڕو.

هاوکات، سەرچاوەیەك لە ناوەندی حسێنیە  رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی پاڵنان و پێكدادان لەناو ئەو ژنانەدا رویدابێت كە ئەمرۆ هەینی بە مەبەستی زیارەتكردنی مەزاری ئیمام حسێن چونەتە ئەو ناوچەیە و وتی "لە ناوچەی حسێنیە هیچ حاڵەتێكی پاڵنان و پێكدادان روینەداوە، بەڵام تەنها سێ ژن هەستیان بە ماندوێتی كردوە و دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەكی نزیك لە شوێنی روداوەكە تا لەبارەی تەندروستیانەوە دڵنیابین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، سێشەممەی رابردو لە یادی عاشورادا، بەهۆی داڕمانی راڕەوێکەوە لەکەربەلا 31 زیارەتکاری یادی عاشورا گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکەش برینداربون.



PM:06:19:13/09/2019