ئەردۆغان: رێگە نادەین رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕەخنە له‌ ئه‌مەریكا دەگرێت له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام و دەڵێت، ئه‌وانه‌ی له‌ منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن.

له‌ چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە "ناكرێت ئه‌مەریكا زیان له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی بدات له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام. ئه‌وانه‌ی له‌ منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە، رێگە نادەن رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت و وتیشی، ئارامیان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمەریکاوە کۆتایی هەیە و بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی ئاشتی هەر شتێک پێویست بێت دەیکەن.

ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام رێککەوتن و، چەند گەڕێکی هاوبەشی ئاسمانی و زەمینیشیان لە ناوچەکە ئەنجام داوە.



AM:09:08:14/09/2019