زنجیریەک تەقینەوە لە سعودیە ڕوویدا
زنجیرەیەک تەقینەوە لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە روویان دا و ئەگەر هەیە بەهۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام درابێتن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوو دامەزراوەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودییان لە شارۆچکەی بەقیق لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، کردە ئامانج و دوو تەقینەوە لەو دوو کارگەیە روویانداوە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دەسەڵاتدارانی سعودیە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کردووە و گومانیش دەکرێ هێرشەکە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئەنجام درابێ.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت
AM:09:14:14/09/2019