سبەی موچەی تەندروستی دابەش دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە سبەینێوە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەستپێدەکاتەوە.

بەپێیی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە کە بە "سپی" دراوە، سبەی یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە هەر لەم هەفتەیەدا موچەی کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەش دەکرێت.

ئەم مووچەیەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یەو بڕیاریشە تا 25 ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچە خۆرانی حكومەتی هەرێم دابەشبكرێت.

AM:11:24:14/09/2019