بەوێنە.. بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی بناری قەندیل

شەوی رابردوو ١٣ ی ئەیلول فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چەند گوندێکی بناری قەندیلیان کرد، ئەو شوێنەی کە زیاتر کرایە ئامانج گوندی " رەزوێکەیە" کە ئۆتۆبیلێکی بەتاڵی گەریلاکانی پەکەکە کرابووە ئامانج، لەم فۆتۆستۆریەدا شوێنی بۆمبەکان و ئەو زەرەرو زیانانە دەردەکەون کە بەر ئەو گوندە کەوتوون، هەر لەماڵی هاولآتیانەوە تا مزگەوتی گوندەکە.

لەو بۆردومانەدا کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند هیچ زیانێکی گیانی بەر هاولآتیان و گەرێلاکانی پەکەکە نەکەوت، بەلآم زەرەو زیانێکی زۆر بەر خەڵکی گوندەکەو هەتا مزگەوتی گوندەکەش کەوتووە.

 



PM:05:59:14/09/2019