نماو چیا پشتیوانی لە سەرکردایەتی نوێی گۆڕان دەکەن

نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەکەن و پشتگیری خۆیشیان بۆ کارەکانیان دەردەبڕن. 

 

 کوڕانی نەوشیروان مستەفا لە پیرۆزبایی نامەیەکدا بەبۆنەی ھەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن، پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و سەرجەم هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن و دەڵێن: وەک چۆن لەرابردوودا پشتیوانتان بووین، لە داھاتووشدا پشتگیریتان دەکەین لە کارەکانتان و بەدەستھێنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.


ئەمڕۆ شەممە 14-9-2019 لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕاندا رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران، عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.عەدنان عوسمان بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، جەلال جەوهەر بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، دەرباز محەممەد بە سکرتێری کاروباری ژوورەکان، شەماڵ عەبدولوەفا بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکان و برزۆ مەجید بە سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردران.  هەر پێنجیان دەبنە ئەندامی خانەی راپەڕاندن. 

 




PM:10:25:14/09/2019