سبەی لەم ناوچەیەی هەرێم باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاد پێدەچێت سبەی لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم باران ببارێت .


كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، سبەی لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك, ئەگەری بارانبارین هەیە و نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 27 پلەو بەرزترین پلەش 39 و لە دهۆكیش نزمترین پلەی گەرما 24 و بەرزترین پلەش 38 دەبێت.


کەشناسی ئاماژەی بەوەشكردوە بۆ سبەی یەكشەممە، لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوكیش, ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.


PM:11:00:14/09/2019