ئەو مناڵەی لە سلێمانی لەسەر مۆبایلێک دوو گەنج کوشتیان، ئەمڕۆ دادگا حکومەی ٢٠ ساڵ و ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر دوو تۆمەتبارەکەدا سەپاند، کەسوکارەکەی ناڕازین بە حکومەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریان سازدا.
ئەمڕۆ ١٥ ی ئەیلول دادگای سلێمانی سزای زیندانیکردنی بۆ بکوژانی گەنجە 13 ساڵەکەی گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی دەرکرد، دادگا حوکمی سزای زیندانی 20 ساڵ بۆ یەکێک لە بکوژەکان و سزای زیندانیکردنی 15 ساڵیشی بۆ بکوژەکەی تر دەرکرد.
دایک و باوکی ڕاوێژ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند “ ئەوان داوای لەسێدارەدان دەکەن بۆ بکوژانی کوڕەکەیان نەک سزای زیندانیکردن.”
لەو کۆنفرانسدا، ڕاشیانگەیاند، “ناکرێت تاوانبارانی ئەم کردەوە قێزەونە بە سزایەکی سوک سزابدرێن و دواتر بخرێنەوە ناو کۆمەڵگا.”
دایکی ڕاوێژ داوای لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت کرد دەستێوەردان بکەن بۆ لەسێدارەدانی بکوژانی کوڕەکەی.
دوای دوو ڕۆژ، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژەکانی ڕاگەیاند و لە شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە لە گەڕەکی کەنەکەوە ڕایگەیاند.