بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا كۆبوونەوە و پرسە سیاسی و ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ كرد.

بەگوێرەی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی  و دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی كردەوە، لە پێناو چارەسەركردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێرو بەغدا، لەسەر بنەمای دەستورو چەسپاندنی دادپەروەری.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە راوەتەڕوو بافڵ تاڵەبانی داوایكردووە "لە گفتوگۆكاندا گیانی پێكەوەیی و لێبوردەیی زاڵ بكرێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقییەكان، بە تایبەت لەئێستادا كە زەمینەی گفتوگۆی بنیادنەر رەخساوە، ئەم ھەنگاوەشی بە فاكتەری بەهێزتركردنی عێراق و ھەرێم وەسفكرد".


PM:05:16:15/09/2019