سەفین دزەیی: کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە

سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانێکی بۆ بەغدا ئەنجامداو و دەڵێت کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە

سەفین دزەیی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە میدیای پارتی رایگەیاندووە "کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە، لەو چوارچێوەیەش، بڕیارماندا سەردانی بەغدا بکەین و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیری دەرەوەی کۆبوینەوە".

لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتی "لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردرا لیژنەیەک لەبارەی بودجە و نەوت پێکبهێنرێت تاوەکو هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020 لە بودجەی عێراق مسۆگەر بکات".

لە باسکردنی گۆڕنکاریی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، سەفین دزەیی رایگەیاند: کارنامەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و دەمانەوێت ژمارەی نوێنەرایەتییەکانمان زیاد بکەین و ئاڵۆگۆڕیش لە پۆستەکاندا دەکەین".


PM:06:40:15/09/2019