ئەو ڕۆژنامەنوسەی زیاتر لە بیست ڕۆژە لە هەولێر دەستگیرکراوە ئازادکرا

دوای ۲٤ ڕۆژ و لە دەستبەسەرکردنی ئەمڕۆ بڕیار محەمەد پەیامنێری "ڕۆژنیوز" بە کەفالەت ئازاد کرا. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوزی نزیک لە پەکەکە کە لە ۲۱ی مانگی ڕابردووەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکرابوو، بە کەفالەت ئازاد کرا.

بڕیار بە "ڕۆژنیوز"ی ڕاگەیاندووە: وێڕای ئەوەی زیندان خودی خۆی ئەشکەنجەیە، بەڵام لەماوەی ٢٥ ڕۆژدا لە زیندان هیچ ئەشکەنجە و کارێکی نەشیاوم بەرامبەر نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، زوبێر برادۆستی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە دەڤەری برادۆست، لە ٢١ی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا لە زینداندایە.


PM:08:05:15/09/2019