گوژمێکی تری پارەیی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێم


ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ٥١  ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووه‌.  

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، فەتحی محەمەد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" بڕی 17 ملیار دینار بۆ هەریەکە لە سێ پارێزگاکەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نێردراوە و دەست بە دابەشکردنی بەسەر جووتیاران دەکرێت".

حکوومەتی عێراق 156 ملیار دیناری ناردووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ (2019)، ئەو بڕەی ماوە بنێرێت.
 


AM:09:44:16/09/2019