پزیشکێک دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچە سکرتێرەکەیی


بەپێی هەواڵێکی میدیا میسرییەکان، پزیشکێکی میسری دەستدرێژی کردۆتە سەر کچە سکرتێرەکەیی و کارێکی دڕندانەیی بەرامبەر ئەنجامداوە.

هەر لە هەواڵی میدیا میسرییەکان ئاماژە بەوەکراوە" لە ناوچەیەکی شاری تەنتا لە رۆژئاوای میسر، پزیشکێک کچە سکرتێرەکەی خۆی هەڵدەخەڵەتێنیت و بە بەڵێنی هاوسەرگیری، سێکسی نایاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدات و سکرتیرەکەی دووگیان بووە و ڕەتی کردۆتەوە، دوایی لەدایکبوونی منداڵەکە، پزیشکەکە منداڵەکەیی خستۆتە ناو کیسەیەک و فڕێی داوەتە زبڵخانە". 

پزیشکەکە تایبەتە ب بواری قوڕگ و لوت و گوێ و تەمەنی 63 ساڵە و، بەهۆی ئەوەی منداڵەکە کاغەزی نەخۆشخانەکە لە دەستدا بووە، پۆلیس توانیویەتی دایکی منداڵەکە و پزیشکەکە دەستگیر بکات. 
 


AM:10:04:16/09/2019