بەوێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی عەرەب گیانی لەدەستدا


ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی تونسی مونیرە حەمدی دوایی ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا لەتەمەنی ٥٤ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.  

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تونسی ئەفریقا، مونیرە حەمدی لە چەند مانگی کۆتایدا بەهۆیی سەختی نەخۆشییەکەیەوە ناچاربووە کۆمەڵێک ئاهەنگ و فیستیڤاڵی وەرزی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەم هونەرمەندە یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندەکانی تونس و سەرەتای کاری هونەری بەرنامەیی "نادی ئەلمەواهب" بوو ساڵی ٢٠٠١ بەشداری لە کردنەوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قرتاج کرد.


ئه‌م بابه‌ته ‌4520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:23:16/09/2019