بەوێنە.. یەریڤان هەڵەبجەیی لە نوێترین دەرکەوتنیدا


گۆرانیبێژی دیاری کوردستان یەریڤان هەڵەبجەیی نوێترین وێنەیی خۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی ناسراو یەریڤان لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەیی خۆیی بڵاوکردەوە، یەریڤان لە وێنەکەدا بە لەچکەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەوێت و کە ئەمەش دەبێتە جێی سەرنجی هەندێک لە هەوادارەکانی. 

یەریڤان نورەدین، ساڵی 1991 لەشاری هەڵەبجەی شەهید لەدایكبووەو خاوەنی بەهرەی دەنگخۆشییە لە بواری گۆرانیدا، یەریڤان لە قۆناغی منداڵیدا، لەخولی هاوینەی منداڵپارێزدا فێری موزیک بووە و دواتر لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا خەونەکانی ئەمیش بالا دەکەن و عەشقەکەی بۆ فێربوونی زیاتری موزیک دەیباتە پەیمانگەی هونەرەجوانەكان، دواتریش كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو دەکات و لە گروپی موزیكی لوڕ دەبێت بە یەکێک لە ژەنیارە چالاکەکان، جگە لەوەش یەریڤان وەک ئەکتەر لە درامایی "گەردەلوول" بەشداری کردووە. 


PM:02:48:16/09/2019