سەرۆک کۆماری ئێران چاوی بە ترامپ ناکەوێت
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" هیچ دیدارێک لە نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیۆرک ئەنجام نادرێت".
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایدەگەیەنێت، له كاتی به‌شداریكردنی له دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیاری نەکراوە.
كیلیان كۆنوه‌ی، راوێژكاری كۆشكی سپی لە دواین لێدوانی‌دا به كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ڕاگەیاندبوو"دیداری نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌دوور نازانرێت".
PM:03:19:16/09/2019