نرخی نەوت بەهۆی هێرشی سەر سعودیەوە بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەهۆی هەردوو هێرشی سەر ناوەندی بازرگانی نەوت و كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی بە رێژەی لەسەدا ١٥بەرزبووەوە.

دوا بە دوای هێرشەكان بۆ سەر كۆمپانیای ئارامكۆی تایبەت بە بواری نەوت، نرخەكەی لەسەدا ١٥ زیادی كردووە و نرخی خاوی برێنت بۆ ٧١.٩٥ دۆلار بەرزبووەتەوە هاوكات پێش هێرشەكان لەسەدا ٦٦.٢٧ بووكە زیاتر لەسەدا ١٠ی بەسەردا زیاد بووە.

لەلایەكی دیكەوە نرخی بەرمیلی خاوی ئەمریكی بە ریژەی لەسەدا ١٥ بەرزبووەتەوە بەشێوەیەك بەر لە هێرشەكان نرخی بەرمیلێك ٣٧.٥٧ دۆلاربوو، بەڵام دوای هێرشەكە بۆ ٦٣.٣٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.

رۆژی شەممە دوو هێرشی بە جیا بۆ ناوەندی بازرگانی نەوتی سعوودیە ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە نیوەی بەرهەمهێنانی سعوودی وەستێنرا كە دەكاتە لەسەدا ٦ی سەرجەم بەرهەمهێنانەكانی نەوتی جیهانی.

پسپۆران رادەگەیەنن كە نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان ٥ بۆ ١٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەكان گەر سعوودیە دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان نەكاتەوە، ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی.
 


PM:03:22:16/09/2019