لوتكەی توركیا و روسیا و ئێران لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە سەرۆكی وڵاتانی توركیا و روسیا و ئێران كۆببنەوە و تاووتوێی چەند پرسێك بەتایبەت پرسی سوریا دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنقەرە سەرۆكی هەر سێ وڵاتی توركیا و روسیا و ئێران كۆدەبنەوە و تاووتوێی چەند پرسێكی تایبەت ناوچەكە بە گشتی و سوریا بەتایبەتی دەكەن و هەوڵی دروستكردنی گرەنتیەك دەدا بۆ بنیاتنانی ئارامیەكی هەمیشەیی لە باكوری رۆژئاوای سوریا، بەتایبەتیش لە ئێستادا كە لەو ناوچەیەدا ئاڵۆزییەكان سەریان هەڵداوەتەوە.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە هەریەك لە رۆحانی و پوتین پشتیوانی بەشار ئەسەد دەكەن لە رووبەڕوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سەرۆكی توركیاش پشتیوانی گروپە ئۆپۆزسیەكانە ئیسلامیەكانی سوریا دەكات.



PM:03:51:16/09/2019