بەرشەلۆنە لەگەڵ میسی و نیتۆ سەفەری کرد

 

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوەو هەردوکیان سەفەری وڵاتی ئەڵمانیایان کرد.

بڕیارە سبەی سێ شەممە یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو بەوهۆیەوە شاندی ئەو یانەیە گەیشتنە ئەو وڵاتە.

لە لیستی یاریزانەکان هەریەکە لە میسی و نیتۆی گۆڵچی بینران و لە لایەن پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە تا یاری بکەن.

بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت میسی بەسەرەکی یاری نەکات و ڤاڵڤێردی راهێنەر مەترسی لەسەر ئەو یاریزانە درووست نەکات.

میسی ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووەو لە ٤ یاری خولی ئیسپانیا بێبەش بووە.




PM:07:05:16/09/2019