ڕۆژ نوری شاوەیس: پارتی دژی یەك لیستی نییە
ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە هۆكاربێت بۆ ئەنجام نەدانی كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ یەكێتی دەشڵێت: پارتی لەدژی یەكلیستی نییە.
ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2019، لەرێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كتێبێكی شێخ سەلامی شاعیر، كە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ڕۆژ نوری شاوەیس، لەلێدوانێكدا بە میدیاكانی ڕاگەیاند: پارتی لەدژی یەكلیستی نییە، لەگەڵ ئەوەداین یەكڕیزی و هەماهەنگی تەواو لەنێوان لایەنەكاندا هەبێت، تا هەمووان پێكەوە ڕووبەڕووی ئەو دۆخە هەستیارە ببینەوە".
سەبارەت بەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتیش وتی "كێشەكان بەكۆبوونەوەیەك و دوو كۆبوونەوە چارسەر نابن، پارتیش هەمیشە دەرگای بۆ كۆبوونەوە كراوەیە، هۆكاری كۆنەبوونەوەشمان لەگەڵ یەكێتی، خەتای ئێمە نییە".
PM:07:51:16/09/2019