هەڵبژاردن لە ئیسرائیل دەستی پێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ ی ئەیول لە ئیسرائیل بنکەی دەنگدان بەڕووی دەنگەدەراندا کرایەوە، خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ  دووەمجار لە ماوەی پێج مانگدا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. 

بنکەکانی دەنگدان کاتژمێر ٧ بەکاتی ئەو وڵاتە بەرووی هاوڵاتیاندا کرایەوەو تا کاتژمێر ١٠ ی شەو بەردەوام دەبێت، کە تیایدا نتانیاهۆ رووبەرووی کێبەرکارێکی بەهێز بۆتەوە کە بینی گانتس سەرۆکی ئەرکانی پێشووی ئیسرائیلە.

راپرسیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هیچکام لەو دوولایەنە دەنگی زۆرینە بەدەست ناهێنێت، لە هەڵبژاردنەکانی بەهاری ئەمساڵیشدا هەردوو حزبی "لیکود" "شین و سپی" 36 و 35 کورسییان بەدەست هێنا، بەڵام نتانیاهۆ لە ئەنجامدا نەیتوانی تا کۆتایی سێ مانگ زۆرینەی حکوومەت بەدەست بهێنێت و سەرەنجام داوای هەڵبژاردنی دووبارەی کرد و ٧٤ نوێنەر لە ١٢٠ نوێنەری هەڵبژێردراو داوای هەڵبژاردنی خێرایان کرد.

 زیاتر لە شەش ملیۆن هاووڵاتیی ئیسرائیل مافی دەنگدانیان لەسەر ١٢٠ کورسی هەیە، لەو وڵاتەدا. ١٠ هەزار و ٧٠٠ بنکەی دەنگدان لە چوار هەزار بازنە دانراوەو،  چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی کۆتایی بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە بڵاو بکرێتەوە.

 


AM:09:54:17/09/2019