شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی هەرێم دەکات


شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق سەبارەت بە بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩  شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق، سەبارەت بە بەشە بوودجەی عێراق و بودجەی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات. 

ماوه‌یه‌كه‌ چەندین شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ ئاستی جیاجیادا له‌ هه‌ولێر و به‌غداد كۆده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی بودجه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به‌ ژیانی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی کوردستانە‌وه‌ هه‌یه‌. 
 


AM:10:56:17/09/2019