سلێمانی.. دەرچوانی کۆلیژی پزیشکی داوای دامەزراندن دەکەن

ژمارەیەک دەرچووی کۆلیژی پزیشکی لە سلێمانی لە شەقامی سەهۆڵەکە گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و داوا لە حکومەت دەکەن کە لە فەرمانگا حوکمیەکاندا دایانبمەزرێنن.

پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی ئەیلول ژمارەیەک خوێندکار کە دەرچووی کۆلیژی پزیشکین بە هەموو بەشەکانیەوە لە شەقامی سەهۆڵەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوەو داوا دامەزراندن لە حکومەتی هەرێم دەکەن.

دەرچووە گردبووەکان جگە لە وتنەوەی دروشمی دامەزراندن رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرن کە ئەوان رەنجێکی زۆریان داوە تا ئەو پلەیەیان بەدەستهێناوە، بەلآم حکومەتی هەرێم هیچ ئاوڕێکیان لێ ناداتەوە.

هەروەها یەکێک لە دروشمەکانی تریان " نەخۆشخانە مەفرۆشن بە كەرتی تایبەت ئێمە بەرێوەیان ئەبەین" ئاماژەیە بۆ رادەستکردنی کەرتی تەندروستی بە سەرمایەداری کەرتی تایبەت کە ئەم قوتابیانە لە دژی دەوەستنەتەوە.

حکومەتی هەرێم نەک ئەم دەرچوانەی کۆلیژی پزیشکی، بەڵکو ماوەی چوار ساڵە دەرچاوە یەکەمەکانی دانەمەزراندووە کە بەلێنی پێدوان کە دابمەزرێن.

 



AM:11:18:17/09/2019