دیزاینەرێکی بەناوبانگ کۆچی دوای کرد


دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵمانیایە دوێنێ لە تەمەنی 91 ساڵی لە شارۆچکەی کارلسرو لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە کۆچی دواییکرد و هاوژینەکەی "یاژین ژا" کۆچی دواییەکەی پشتڕاستکردەوە.

کۆلانی لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، دیزاینی لەبوارەکانی ئۆتۆمبێل، قەنەف، شوشەوات، تەلەڤزیۆن، کامێرا و جلوبەرگ دەکرد، لیوجی هەمیشە جلی سپی پۆشیوە، هەموو جلوبەرگەکانی لە شەڕواڵ، پێڵاو، جلی ژێرەوە و کاژێرەکەی دیزاینی خۆیەتی. 



PM:03:38:17/09/2019