خامنەیی: له‌سه‌ر هیچ ئاستێك وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكەین
عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر هیچ ئاستێك وتووێژ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناكات و دەڵێت "دووباره‌كردنه‌وه‌ی پێشنیازی ئه‌مریكییه‌كان بۆ وتووێژ فێڵه بۆ سه‌پاندنی داواكارییه‌كانیان".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2019 عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی هه‌رگیز گفتوگۆی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكات و وتی"گه‌ر ئه‌مریكا پاشگه‌زبووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، ئه‌و كاته ئێران به‌شدار ده‌بێت له‌و گفتوگۆیانه‌ی چه‌ند لایه‌نێك تیایدا به‌شدار ده‌بن".
وتیشی "دووباره‌كردنه‌وه‌ی پێشنیازی ئه‌مریكییه‌كان بۆ وتووێژ فێڵه بۆ سه‌پاندنی داواكارییه‌كانیان".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه سیاسه‌تی فشاردروستكردن هیچ به‌هایه‌كی نییه و هه‌موو به‌رپرسانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌كرێت.
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەشڵێت "دوژمن چی له توانادابوو كردی، به‌ڵام هیچی ده‌ستنه‌كه‌وت و گه‌لی ئێران به‌سه‌ر دوژمنهكاندا سه‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا كۆببێته‌وه.
PM:05:45:17/09/2019