ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی ڕێکخراوی داعش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی دەنگی داوای ئازاد کردنی ژنە داعشییەکانی ناو زیندانەکانی عێراق و سووریای کرد.
لەو گرتە دەنگییە سێ خولەکییە، هاتووە: ئۆپەراسیۆنە ڕۆژانەکانی داعش لە بەرە جیاوازەکان لە ئارادایە. ناوبراو لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە ڕێکەوتی ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنانە ئاماژە دەکاتە سەر چەندین ناوچە لەوانە وڵاتی مالی و هەروەها ناوچەی شام.
لە بەشێکی تری گرتەكەدا، بەغدادی داوا لە پاڵپشتەکانی داعش دەکات تا ژنە دیلەکان لە کەمپەکانی عێراق و سووریا لە زیندان ئازاد بکەن.
جێی ئاماژەیە کە هەزاران ژن و منداڵی داعش لە بەندینخانەکانی عێراق و سوریادا هەن.