وتەبێژی حکومەت ناوەرۆکی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئاشکرادەکات
فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارايی عێراق له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و وته‌بێژی حكومه‌تیش رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش له باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شی گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كان.
وتەبێژی حکومەت له باره‌ی پرسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020یش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه به‌رده‌وام ده‌بن، لای خۆیانه‌وه تێبینییه‌كانیان گه‌یاندووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به یاوه‌ری فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر، بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بگاته هه‌ولێر.
PM:07:39:17/09/2019