پەرلەمانتارانی بەریتانیا پشتگیری رۆژئاوای کوردستان دەکەن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا رۆژی سێ شەممە سەردانی رۆژئاوای کوردستان کردو پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ئەزموونە دووپات کردەوە.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان رۆژی سێ شەممە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە، ئەو پەرلەمانتاران کە سەر بە هەردوو حیزبی پارێزگاران و کرێکاران بوون رایانگەیاندووە کە پشتگیری ئەزموونی رۆژئاوا دەکەن.

ئەو وەفدە پەرلەمانییە سەردانی قامشلۆیان کردووەو لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوا پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ئەزموونە راگەیاندووە.
وەفدەکە ١٣ پەرلەمانتاری هەردوو حیزبە گەورەکەی بەریتانیا بوون.

ساڵی پاریش وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی رۆئاوای کوردستانیان کردووە.

 


PM:10:01:17/09/2019