لە جیهاندا ٣ ملیار زیاتر ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت، لە عێراق چەندە؟

بەپێی ئامارێکی جیهانی ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەر گۆی زەوی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت ٣ ملیارو ١٧٥ ملیۆن هاوڵاتییە، لە عێراقیش ١٩ ملیۆن هاوڵاتی بەکاری دەهێنێت.

بەپێی ئامارێی جیهانی بە نزیکەی نیوە دانیشتوانی گۆت زەوی خەڵک ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت، هەروەها لە ٣٠% ی دەنیشتوانی گۆی زەوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن کە ژمارەکەیان دەگاتە ٢ ملیار و ٢٠٦ ملیۆن کەس دەکات.

لە ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کەچوونەتە ریزی ئەو کەسانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن ١٧٦ ملیۆن کەسە، هەر لەو ساڵەدا ٥٤١ ملیۆن کەس زیادبوون بۆ سەر ئەو کەسانەی مۆبایل بەکاردەهێنن.

دەربارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتی عێراق ئینتەرنێت بەکاردەهێنن ژمارەیان گەیشتۆتە ١٩ ملیۆن هاوڵاتی کە رێژەی لە ٤٨% دا دەکات.

 


PM:10:54:17/09/2019