نەوەی نوێ لەبارەی یەک لیستی لەکەرکوک ڕوونکردنەوە دەدات

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی یەک لیستی لەکەرکوک ڕوونکردنەوە دەدات بەرپرسێکی ئەو جوڵانەوەیەش دەڵێت "تائێستا بڕیارمان لێنەداوە".

کاوە عەبدولقادر ئەندامی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دوای کۆبونەوەی دەستەی سەرکردایەتی جوڵانەوەی نوێ، لەکۆبونەوەکەدا تاووێی ھەڵبژاردنەکانی داھاتومان کرد بەتایبەت  لەکەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان".

سەبارەت بەیەک لیستی لایەنەکانیش لەکەرکوک وتی"دیارە داوای زۆرمان پێشکەشکراوە کە بەیەک لیست ھەمومان بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەین، بەڵام ئێمە پێمانوایە جارێ زوە بڕیار لەو یەک لیستیە بدەین، چونکە پێویستی بەزەمینەسازیی ھەیە".

دەشڵێت "لەبارەی ئەو ئیرادەیەی ئێستا یەکێتیی و پارتی ھەیانە سەبارەت بەیەک لیستی لەکەرکوک، بەداخەوە لەکوردستان ئەو ئیرادەیە نابینین، سەبارەت بەکۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانیش لەکەرکوک، ئێمە وەکو نەوەی نوێ ھیچ بڕیارێکمان نییە کە بەشداریی بکەین".

 

ڕاشیگەیاند: ئێمە ھێزێکین سیاسەت دەکەین و سیاسەتیش بەگوێرەی زەمەن دەکەین، بەڵام بەرژەوەندی خەڵک لەکوێ بێت ئێمە لەنەوەی نوێ ئەو بڕیارە دەدەین.



PM:02:12:18/09/2019