لەسنورى پێنجوێن چوار دۆنم پوش و پاوان سووتا

ئاگریک لە قەزاى پێنجوێن کەوتەوە و بەو هۆیەوە چوار دۆنم پوش و پاوان سووتا.

لەو بارەیەوە عمیدى پۆلیس هێمن کمرخان أفندى  بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگەیاند : ئاگریکى لە قەزاى پێنجوێن کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى  پۆلیسى دارستان و ژینگەى پێنجوێن بەهاوکارى ئاگرکوژێنەوە گەیشتە شوێنى ڕووداوەکە توانرا لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

زیانى ئاگرەکە سوتانى (4)  دۆنم پوش و پاوان بوو هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

لە لایەکى ترەوە لە ئەنجامى دەرچونێکى مەفرەزەکانى  بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى وارماوا لە پێناو پاراستنى ئاوى ژێر زەوى و ڕێگریکردن لەدیاردەى  بیرلێدان توانیان (1) هاووڵاتى دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى هەڵکەندنى بیر بوون بە شێوەیەکى نایاسایى هاوکات دەستگیرا بەسەرجیهازێکى بیرلێداندا .

پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستى دادوەر کرا بۆوەرگرتنى ڕێکارى  یاسایى . 




                                                       














PM:02:18:18/09/2019