ئەردۆغان دوا مۆڵەت دەداتە ئەمریکا و هەڕەشە لە کورد دەکات

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەی ئارامەوە دوا مۆڵەت دەداتە ئەمریکا و هەڕەشەش لە کورد  دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا لە ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی دوو هەفتەدا رێکاری بەرجەستە بگرێتە بەر.

دەشڵێت: ئەگەر ئەمریکا لەو ماوەیەدا رێککەوتنی ناوچەی ئارام جێبەجێ نەکات، ئەوا تورکیا پلانی خۆی جێبەجێ دەکات.

رۆژی 8ی ئەیلولی 2019 ناوچەی ئارام لە سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان بە کردەیی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.


PM:03:11:18/09/2019