ترامپ سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند فەرمانی بە وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکەی کردووە سزا ئابوریـیەکانی سەر ئێران زۆر زیاتربکات.

ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی" ئێستا ڕێنمایی وەزیری خەزێنەمکرد سزاکانی سەر دەوڵەتی ئێران ئێجگار زیاتر بکات!"

ئەمەریکا لە ئێستادا سزای ئابوری زۆر توندتی بەسەر ئێراندا سەپاندووە بە شێوەیەک کە هەناردەی نەوتی بۆ ئاستێکی زۆر کەم دابەزیوە، بەڵام ڕوون نییە لە ئێستادا سزا نوێـیەکان چی دەبن.


PM:05:48:18/09/2019