فەرهاد پیرباڵ دوای دوو مانگی دەستگیرکردنی ئازاد کرا

نوسەرو مامۆستای زانکۆ فەرهاد پیرباڵ دوای ئەوەی دوو مانگ کە لەلایەن پۆلیسەوە بە فەرمانی دادگا دەستگیرکرا، ئەمڕۆ ١٨ی ئەیول ئازادکرا.

فەرهاد پیرباڵ رۆژی ١٤ تەموزی ئەمساڵ  بەهۆی سوتانی کتێبخانەی وەفایەوە پۆلیسی هەولێر لە پارکی شانەدەر دەستگیریکرد.

تا ئێستا هۆکاری ئازادکردنی د.فەرهاد پیرباڵ نەزانراوە کە ئایا تا رۆژی دادگایی کردن ئازادکراوە، یان ئیفراج کراوە.

فەرهاد پیرباڵ یەکێکە لە کەسایەتییە رۆشنبیر و ناسراوەکان باشووری کوردستان، چەندجارێک رووبەڕووی لێدان بۆتەوە، هەروەها ئەویش چەندجارێک کاری نایاسایی کردووە.

 

 


PM:08:39:18/09/2019