دادگایکردنی قادر حەمەجان لەسەر داوای سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دواخرا

بەهۆی ئامادەنەبوونی قادر حەمەجان دانیشتنی بیست و نۆیەمین دادگای سلێمانی لەسەر دۆسیەی داوای یاسایی جەلالی سام ئا‌غا سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی دواخرا. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول لە دادگای سلێمانی بریاربوو بیست و نۆیەمین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لە سەر "گەندەڵیەکانی" شارەوانی سلێمانی لە سەردەمی بەرپرسیارێتی قادر حەمەجاندا ئەنجامدراوە، بەڕێوە بچێت، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی قادر حەمەجان بە سیفەتی سکالالێکراو و لە سەر داوای پارێزەری ناوبراو دادوەر دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی ٨ ی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو دوا خست. 

نزیکەی١٥ ساڵە دانیشتنەکانی دادگا لەسەر "دۆسیەی گەندەڵیەکانی شارەوانی سلێمانی" لە دادگا یەکلا نەکراوەتەوەو، تا ئێستا٢٨ دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەکە ئەنجامدراوە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:16:18/09/2019