ترامپ: گورزی سەربازیش یەکێکە لە هەڵبژاردنەکان دژی ئێران

لە کاتێکدا پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانێکدا لە سعودیەیە، هاوکات ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند" بژاردەی سەربازیش دژی ئێران یەکێکە لە بژاردەکان".

هەر ئەمڕۆ تورکی مالکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە، راگەیاند" ئەو هێرشەی کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان ئارامکۆ، لە باکورەوە هاتووە( ئاماژەیە بۆ ئێران)"، هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هێرشە لە یەمەنەوە نەکراوەتە سەر سعودیەو چەکەکانیش ئێرانین.

ئەوە لە کاتێکدایە هەریەک سعودیەو ئەمەریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەو فراوانکردنی بەرەی دژە ئێرانن بۆئەوەی لەهەر هەنگاوێکی داهاتوودا کە دەیگرنە بەر پاڵپشتیەکی ناوچەیی و جیهانیان هەبێت.

بەرامبەر هەنگاوەکانی سعودیەو ئەمەریکا، ئەمڕۆ عەلی شەمخانی نوینەری عەلی خامەنەئی و بەرپرس لە ئەنجومەنی بالآی نەتەوەی ئێران، ئاشکرای کرد هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئێران، وەلآمیان شەڕێکی گشتگیر و فراوان دەبێت و هەموو شوێنێک دەگرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌6994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:59:18/09/2019