حوسیەکان هەڕەشە لە ئیمارات دەکەن

وتەبێژی حوسیەکانی یەمەن کە سەر  بەئێرانن هەڕەشەی وەشاندی گورزی سەربازی لە ئیمارات و سەرلەنوێ لە سعودیە دەکەن، دوای هێرشی قورسەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ.

یەحیا ساری وتەبێژی سەربازی حوسیەکان لەیەمەن، دوای کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە کە ئێرانی تاوانبارکرد بە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" دەتوانن بە فڕۆکە زیاتری بێ فڕۆکەوان هێرشبکەینە سەر ئیمارات و سەرلەنوێش سەر سعودیە، هاوشێوەی ئەو هێرشەی کردمانە سەر ئارامۆ رۆژی ١٤ی ئەیلول".

وتەبێژەکەی سعودیە لە بەیانێکدا هەڕەشەی قورسی لە دوبەی کردو وتی " یەک هێرش بۆ سەر وڵاتەکەتان زۆر دەکەوێت لەسەرتان، بەدەیان ئامانجمان دەستنیشانکردووە لە ئیمارات، لە نێو ئامانجەکانمان ئەبوزەبی و دوبەیش دەگرێتەوەو، دەتوانین لەهەر کاتێکدابێت بیانکەینە ئامانج'.

یەحیا ساری " هیچ دوودڵیەکمان نییە بەپەلە هێرش بکەینە سەر ئیمارات".

لە ١٤ی ئەیلولەوە دوای هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئارامکۆ، ناکۆکی نێوان سعودیەو ئەمەریکا بەرامبەر ئێران لە هەڵکشانێکی مەترسیداردایە.

 

 


PM:11:14:18/09/2019