پنتاگۆن.. بەردەوام دەبین لە پێدانی چەک بە کوردەکانی سووریا


بەڕێوەبەری دەستەی روبەروبونەوە گروپە توندڕەوەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمرۆ پێنج شەممە ١٩ ی سێپتێمبەری ٢٠١٩ رایگەیاند" بەردەوام دەبین لە پێدانی چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی زۆر گونجا و بە هێزەکانی سوریای دیموکرات". 

کریس مایەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، " زۆر شەفافین سەبارەت بەو کەرەستانەی دەیبەخشین، راپۆرتی مانگانە دەنێرین بۆ تورکیا و پێی رادەگەیەنین ئەو چەک و کەرەستە سەربازیانە چین". 

حکومەتی تورکیا، لە ماوەی رابردودا بە بەردوامی نارەزای خۆی سەبارەت بە پێدانی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێزە کوردیەکان دەربریوە و یەپەگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە "تێرۆرست" ناو دەبات. 
 


AM:10:11:19/09/2019