خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ رایگەیاند"هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 6 ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".  

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوقاف، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن، دەزگایی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت. 

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، کە وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆف، ناوچە کوردستانییەکان، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگایی مین، وەزارەتی پیشەسازی و ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیری و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران مووچە وەدەگرن.  
 


AM:11:49:19/09/2019