کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان راگەیەندرا


ئەمرۆ پێنج شەممە دوای ئەوەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا، بەڵام لە خشەتەکەی وەزارەتی دارایی مووچەیی خانەنشینی تێدانەبوو، لەوبارەیەوە بەرێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ مه‌ده‌نی‌ و سه‌ربازیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 

عه‌زیز عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی، بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگه‌یاند" ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەیی خانەنشینی سەربازی دابەش دەکرێت". 

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی شەشی 2018 یەو بەدابەشکردنی مووچەی ئەم دوو توێژەش، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەهێنرێت.  
 


PM:02:41:19/09/2019