وێنە.. کچێک کە باوکی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری
دوای ١٨ ساڵ لە دادگا تۆڵە لە باوکی دەکاتەوە

 بەپێی راپۆرتێکی ٦٠ خولەکی کەناڵی سی-بی-ئێس، ژنێکی ئوسترالی بەناوی جێنی هەینز تووشی جۆرێکی کوشندە لە نەخۆشی دەروونیی "کەسایەتیی هەمەجۆر" دەبێت، دوای   ئەوەی لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە لەلایەن باوکییەوە، ڕیچارد هەینز، ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و ئازاردان بۆتەوە. 

 
جێنیی تەمەن ٤٩ ساڵ بە گریانەوە باس لەو کردەوە قێزەونانە دەکات کە لەلایەن باوکییەوە ڕووبەڕووی بۆتەوە لە ماڵەکەیاندا. جێنی وتی " باوکم بڕیاری دابوو کە دەسترێژی سێکسی و سەخت بکاتە سەرم، دەستدرێژییەک کە نەم دەتوانی لێی رزگار بم؛ دەستدرێژییەک کە ژیانی دەخستمە مەترسییەوە. ئەو بڕیاری دا کە بە درێژایی مناڵیم لەم دەستدرێژییانە بەردەوام بێت." بەهۆی کردەوەکانی باوکییەوە، جێنی نەشتەرگەری کۆم و ڕێکخستنەوەی ڕیخۆڵەی بۆ ئەنجام درا. 

 
دەروونناسەکەی جێنی، دکتۆر جۆرج بلەیر-وێست، باس لە حاڵەتەکەی جێنی دەکات و بە حاڵەتێکی ئاڵۆز وەسفی دەکات کە مێشکی مرۆڤ دروستی دەکات بۆ ڕاهاتنی لەگەڵ ئەو ناخۆشییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە. دکتۆر جۆرج وتی "ئەو شتەی کە وا لە مێشکی مرۆڤ دەکات کە ئەم حاڵەتە دروست بکات ئەو ڕاستییەیە کە ناتوانێت لەو ناخۆشییەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە دەربازی ببێت. دکتۆر جۆرج وتی "مێشکی جێنی مێشکێکی تەندروستە، تەنیا ڕێگەیەکی دۆزیوەتەوە کە ڕووبەڕووی شتەکان ببێتەوە".  

لەکاتی چاوپێکەوتندا، جێنی بە ئاسانی کەسایەتی خۆی دەگۆڕی و ڕێی دەدا کە کەسایەتییەکانی تری ناو مێشکی قسە لەگەڵ دکتۆرەکەی و پەیامنێرەکە بکەن. 

یجێنی باسی لەوە دەکرد کاتێک بۆنی باوکی بهاتایە ئەو کەسایەتییە دەهاتە ناو مێشکیەوە. دکتۆرەکەی جێنی ئاماژەی بەوە کرد ئەو کەسایەتییە توانای ئەوەی هەبووە کە مێشکی جێنی لە بۆنکردن ڕابگرێت، لەکاتێکدا کەسێکی ئاسایی تر ناتوانێت ئەمە بکات، ئەمەش ئاڵۆزی و سەرسووڕهێنەریی حاڵەتەکەی جێنی دەردەخات. دوای ١٨ ساڵ لە خوێندن لە زانکۆ و بەدەستهێنانی بڕوانامە لە دەروونناسی، ماستەر لە یاساو، دکتۆرا لە خوێندنی قوربانییەکانی تاوان، جێنی توانی کەیس پێشکەشی دادگا بکات و بە سەرکەوتوویی باوکی ڕووبەڕووی دادگا بکاتەوە.




PM:03:37:19/09/2019