ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات
ئەمرۆ پێنج شەممە ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند و سزاکانیان ئاشکرادەکات.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 5/2/2019 تا ڕۆژی 24/6/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیربكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات) ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی 16/9/2019 و 17/9/2019 و 18/9/2019 سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .
(أ ، ع ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1989 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (2) ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
(س ، م ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
( س ، ع ، س) لەدایك بوی ساڵی ( 1979 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
(ز ، م ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
( ب ، ع ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
( چ ، غ ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 2000 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
(گ ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1984 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
PM:04:03:19/09/2019