لە بەرامبەر ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی یەکێتیش ڕێگەی لە بەرپرسێکی پارتی گرت

دوای رێگریكردن له‌ محمود سەنگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، یه‌كێتیش كاردانه‌وه‌ی کردەیی نواند و رێگری له‌ به‌رپرسێكی پارتی دەکات لە سنوری کۆیە.

 

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌م رێگریه‌ش به‌ پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ لە بازگەی تۆپزاوای کۆیە ڕێگری لە بەرپرسی ناوچەی کۆیەی پارتی کراوه‌ و بازگەکان لەو فەرمانە ئاگادار کراونەتەوە.

ئەمرۆ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەمەبەستی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بەرەو هەولێر بەڕێ دەكەوێت، بەڵام لە بازگەی گۆمەسپان رێگری لێدەكرێت و بەرپرسانی بازگەكە داوای لێدەكەن" باشترە نەچێتە هەولێر"، هێزێكی زۆر لەو ناوچەیە كۆدەكرێتەوە بۆ رێگری لە مەحمود سەنگاوی، دەمەقاڵی دروست دەبێت لە نێوانیاندا، مەحمود سەنگاوی دەگەڕێتەوەو ناچێتەوە هەولێر.

ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و وته‌بێژی یه‌كێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەهەولێرەوە رایگەیاند: ئەو كارە بە كارێكی دوور لە نەریتی پێكەوە ژیان لەهەرێمی كوردستان دەزانین و جێی قبوڵ نیە.

دواتریش شاڵاو كۆسه‌ره‌ت ره‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند "هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانەو ڕێگری كردن لە خەڵكی و تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی خەریكە دەبێتە دیاردە و هەرگیز مایەی قبوڵكردن نییەو دەبێ بنبڕ بكرێ".

رێگریكرن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ لایه‌ن پاریته‌وه‌ كه‌ بچێته‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ دەگه‌رێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ناوبراو لە لێدوانێكدا رەخنەی توندی لە مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گرتبوو.




PM:04:20:19/09/2019