پەروەردە لەبارەی وانە وتنەوەی مامۆستایانی پیاو ڕوونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر سەبارەت ڕێگرتن لە مامۆستایانی پیاو تا لە قوتابخانەكانی کچان وانە بڵێنەوە ڕوونکردنەوە دەدات و رایگەیاند "ئەو هەواڵە ھیچ بنەمایەکی نییە".
لە رونكردنەوەیەكدا كە لە هەژماری تایبەتی وەزارەتی پەروەردە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کەوا چیدی ڕێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە".
لە ڕونکردنەوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەو "ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر نەدراوە و بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە. لە ڕاستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھیچ بنەمایەکی نییە".
PM:07:36:19/09/2019