عێراق بەشداری هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداو ناکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند" بەشداری ئەو هێزە ناکات کە بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداودا دروستدەکرێت و ئەوە دەبێتە خولقاندنی زیاتی بارگرژی".

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" عێراق هەڵوێستی بێلایەنانەی هەیەو پێیوایە دروستکردنی هەر هێزێک بۆ پاراستنی کەشتیوانی لەکەنداودا بارگرژی زیاد دەکات".

هەروەها دەڵێت" هەڵکشانی ئەو بارگرژیەی نێوان تاران و واشنتۆن، کە کایەی جیاجیای بەخۆوە بینیووە، عێراق بێلایەنی خۆی لە ئاست ئەو پەرەسەندنە دووپات دەکاتەوە، عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت ناوچەکە ئارام و هاوسەنگ و جێگیربێت".

 
عێراق پێیوایە دەبێت تێڕوانینێکی سیاسی هاوبەشی دەوڵەتانی ناوچەکە بێتە ئاراوە.(وەک وتەبێژەکە ئاماژەی بۆ دەکات).

 
 وتەبێژەکەی وەزیری دەرەوە ئاشکرای دەکات کە عێراق لە راونگەی بەرژەوەندیەکان و حساباتی خۆی و پەرەسەندنەکانی دۆخەکە دەڕوانێتە ئەو پرسە.


بیرۆکەی دروستکردنی هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی کەشتیوانی کەنداو لە ٩ تەموزەوە لەزاری جەنەراڵ جۆزیف دانفورد سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمەریکاوە باس کراو، لەو دەمەوە ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرای ٦٢ دەوڵەت لەسەر هێلە بۆ دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتیە، ئەوەش دوای ئەو هێرشانە دێت کە لە گەرووی هورمز کرایە سەر چەند کەشتی بارهەڵگری نەوت.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:47:19/09/2019