‌هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە چواردەوری لقی چواردا بلآوەیان پێکرا

دوای ئەوەی ئەمشەو چەند گوولەیەک نرا بە بارەگای لقی چواری پارتیەوە لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان دوای تەقەکان بە چوار دەوری بارەگاکەدا بلآوەیان پێکرا.

کەمێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە مەبەستی پاراستنی بارەگای لقی چواری سلێمانی لە شەقامی سالم لە نزیک باخی گشتی بلآوەیان بە دەوری ئەو بارەگەیەدا پێکرا.

هاوکات رێگای سەرەکی نزیک لقی چوار بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی هاولآتیاندا داخراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە عەتا شێخ حسین وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند کە پاراستنی بارەگاکانیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی یە.

 نیوەشەو ١٩/٢٠ ئەمشەو لە رێگای چەند گوولەیەکەوە هێرشکرایە سەر لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، بەپێی زانیاریەکان ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە.



AM:01:44:20/09/2019